شەنگال.. یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدیەكان هەڵدەدرێتەوە

15/03/2019

 

بە هاوئاهەنگی حكومەتی هەرێم و بەغدا، یەكەم گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزدیەكان لە گوندی كۆچۆی شەنگال هەڵدەدرێتەوە.
نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان، پسپۆڕانی نێودەوڵەتی، نوێنەرانی باڵیۆزخانەكان و شاندی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی هەرێم لە پرۆسەكەدا بەشدار دەبن.
لە مانگی ئابی ساڵی 2014دا داعش دەستی بەسەر گوندی كۆچۆدا گرت و لە كۆی نزیكەی هەزار و 600 دانیشتووی ئەو گوندە، هەزار و 30 كەسی بێسەروشوێن یان شەهید كردووە.
لەكۆی بێ سەروشوێنەكان تا ئێستا 120 كەسیان رەزگار كراون و چەند گۆڕێكی بەكۆمەڵ لەو گوندە بوونیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group