نیوزلەندا.. ژمارەی قوربانیانی هێرشی چەكداری 90 كەسی تێپەڕاند

15/03/2019 جیهان

 

ژمارەی كوژراو و بریندارانی هێرشە چەكداریەكەی سەر دوو مزگەوت لە شاری كرایست چێرچی نیوزلەندا بۆ زیاتر لە 90 كەس بەرزبوەوە.
میدیاكانی نیوزلەندا بڵاویانكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە 49 كەس گیانیان لەدەستداوە و 48 كەسی تریش برینداربوون.
هاوكات پۆلیسی نیوزلەندا بە بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لە بارەی ناسنامەكەیانەوە بخاتەڕوو، رایگەیاندووە: بەهۆی هێرشەكەوە 3 پیاو و ژنێك دەستگیركراون.
لە دوای روداوەكە سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، جاسیندا ئاردێرن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئەمڕۆ یەكێكە لە تاریكترین رۆژەكانی نیوزلەندا".
لای خۆیەوە سكۆت مۆریسن، سەرۆك وەزیرانی ئوستراڵیا رایگەیاند، ئەو كەسەی لە تۆماری ڤیدیۆیی هێرشەكەدا دەردەكەوێت، ئوستراڵیە و كەسێكی راستڕەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group