پەرلەمانتارێكی پارتی: بە بێ یەكێتیش یاسای سەرۆكایەتی هەموار دەكەینەوە

15/03/2019

 

پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات كە لە ئەگەری سوربونی یەكێتی لەسەر بەشدارینەكردن لەكۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، چاوەڕێ ناكەن و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكەنەوەو حكومەت پێكدەهێنن.
هیڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، "فراكسیۆنی یەكێتی لەكۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان بەشداربون، ناوی ئەندامانیان بۆ لیژنەكان دابوە سەرۆكایەتی و لەهەمو ئەو پڕۆسانە بەشداربون تەنها نەهاتنە ناو دانیشتنی پەرلەمان." وتوشیەتی"بەڵام ئێمە چاكەمان لەگەڵ یەكێتیدا كرد كە ئەوان نەهاتنە ناو كۆبونەوەی پەرلەمان بەڵام ئێمە دەنگماندا بە ئەندامەكانیان بۆ لیژنەكان."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر یەكێتی هەر سوربو لەسەر بەشدارینەكردن لەدانیشتنی پەرلەمان، یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەموار دەكرێتەوە؟ سەرۆكی هەرێم متمانەی پێدەدەرێت دواتر سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانیش متمانەیان پێدەدرێت؟ هێڤیدار ئەحمەد وتویەتی"جارێ ئەگەری بەهێز ئەوەیە كە یەكێتی بەشداری دەكات پێمان خۆشە بەشداربن و داواش دەكەین بێن، بەڵام وەك ئەگەر هەر بەردەوام بون ئەوا ناكرێت دامودزەگاكانی ئەم وڵاتە پەكبخەین لەسەر ئەوەی بزانین ئەم حیزب چی دەوێت ئەو حیزب چی دەوێت؟ بێگومان ئەگەر نەهاتن یاسا هەموار دەكەینەوە و حكومەت پێكدێت، بەڵام بڕواناكەم یەكێتی جورئەت بەخۆی بدات بەشدار نەبێت لەم بڕیارە گرنگانە بەشدار نەبێت."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group