كەش و هەوای رۆژی شەممە

15/03/2019

 

پێشبینی دەكرێت، رۆژی شەممە لە زۆربەی ناوچەكانی باشوری كوردستان باران بارین بەردەوام بێت و لە ناوچە شاخاویەكانیش ئەگەری بارینی بەفر لە ئارادایە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: رۆژی شەممە 16ی ئادار، ئاسمانی سەرجەم ناوچەكانی باشوری كوردستان هەور دەبێت، لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و لە هەندێك كاتدا هەورە تریشقە و لێزمە بارانی لەگەڵ دەبێت.
پێشبینیشی كردووە، لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانیش بەفر ببارێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەو بەڕێوبەرایەتیە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دەبێت.
هاوكات پێشبینیەكان بۆ نزمترین و بەرزترین پلەكانی گەرماش بەم جۆرەیە: هەولێر: نزمترین 9 بەرزترین 16
سلێمانی: نزمترین 6 بەرزترین 15
دهۆك: نزمترین 7 بەرزترین 13
كەركوك: نزمترین 9 بەرزترین 17 پلەی سیلیزی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group