ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا رێوڕه‌سمی تایبه‌ت رێكده‌خرێت

6 رۆژ پێش ئێستا

نه‌وا
ئه‌مڕۆ له‌ 31ه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا رێوڕه‌سمی تایبه‌ت له‌ پارێزگاكه‌دا رێكده‌خرێت، كه‌ چه‌ند چالاكییه‌كی جیاواز له‌ خۆی ده‌گرێت.
به‌پێی كارنامه‌ی یاده‌كه‌، وتاری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و كه‌سوكاری شه‌هیدان پێشكه‌ش ده‌كرێت و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ریش له‌ رێوڕه‌سمی یاده‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی وه‌ك پانێلی زانستی، شانۆگه‌ری، هونه‌ری و وه‌رزشی پێشكه‌ش ده‌كرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group