نه‌وا
نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا به پلان و هه‌ماهه‌نگی پێنج منداڵی ئه‌ندامه به ره‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسییه‌كانی داعشی راده‌ستی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاڤا)، پێنج منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵانی چه‌كداره به ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسییه‌كانی داعش به‌فه‌رمی راده‌ستی حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا كراونه‌ته‌وه.
نوسینگه‌كه راشیگه‌یاندوه، وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، به گوێره‌ی ره‌گه‌ز و به‌هاكانی مافی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردونیی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. به‌ڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نن، كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی فه‌ره‌نسا به هاوبه‌شی و به هه‌ماهه‌نگی و پلان، رۆژی 14ی ئاداری 2019، ئه‌و منداڵانه راده‌ستی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا كرانه‌وه كه دایك و باوكیان نه‌مابوون و خزمیان نه‌بوه له خۆیان بگرن.