نه‌وا
له‌دوای هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی نیوزله‌ندا، له ئوسترالیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان به‌رزكرانه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای ڤیكتۆریاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه خوێنرێژانه‌كانی كرایست چه‌رچه‌وه، له سه‌رانسه‌ری پارێزگای ڤیكتۆریای ئوسترالیا رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان زیادكراون.
به‌رپرسانی پۆلیسی شاره‌كه وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی نیوزله‌ندا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر پارێزگاكه درووستكردووه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌و جۆره رووداوانه رێگه خۆشده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌كانی خۆیاندا هه‌ست به نیگه‌رانیی بكه‌ن، بترسن و له دڵه‌راوكێدا بژین.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێوشوێنه زیادكراوه‌كان له كۆتایی هه‌فته‌دا چڕتر بكرێنه‌وه به‌تایبه‌ت له میانی پێشبڕكێی گراند پریكسی فۆرمولا وه‌ن كه له مێلبۆرن سازده‌كرێت.
له نیوزله‌نداش، جاسیندا ئاردێرن سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه جه‌ختیكرده‌وه، كه یاساكانی ده‌ستخستنی چه‌ك له وڵاته‌كه‌یدا ده‌گۆڕێت.
ئاردێرن به‌ر له به‌ڕێككه‌وتنی به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شاری كرایستچه‌رچ، رونكردنه‌وه‌ی دایه رۆژنامه‌وانان و وتی "ئه‌و تیرۆریسته‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له كانونی یه‌كه‌می 2017دا مۆڵه‌تی چه‌كی وه‌رگرتوه و له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا پێنج چه‌كی به‌كارهێناوه، كه دووانیان ئۆتۆماتیكن و دووانیان تفه‌نگی راون. راشیگه‌یاند، له‌كاتێكدا كاره‌كان سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی چه‌ك و كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و روداوه به‌هۆی خاوه‌ندارێتییكردن له چه‌ك رویداوه، له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم یاساكانی چه‌ك له وڵاته‌كه‌ماندا گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت.
به‌پێی یاساكانی نیوزله‌ندا، مۆڵه‌تی چه‌ك ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ پێشینه‌یه‌كی تاوانیان نییه، ته‌مه‌نیان له سه‌روو 16 ساڵه‌وه‌یه و هۆكاری پێویستیان هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ردانی شاری كرایستچه‌رچ ده‌كات و هه‌ریه‌ك له مزگه‌وته‌كانی نور و لینود، به‌سه‌رده‌كاته‌وه كه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌یان تێدا رویداوه و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه 40 بریندار له نه‌خۆشخانه‌كاندان، كه دۆخی ته‌ندروستی دووانیان مه‌ترسیداره.