خاوەنی نازناوی خۆشترین دەنگی توركیا دەستگیركرا

16/03/2019 هەمەڕەنگ

 

بەتۆمەتی بانگەشە كردن بۆ پەكەكە، هونەرمەندێكی گەنجی كورد كە خاوەنی نازناوی خۆشترین دەنگی توركیایە، دەستگیركرا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، فەرهاد ئونگۆر، كە لە كێبڕكێی خۆشترین دەنگی توركیا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە شاری ئامەد دەستگیركراوە.
فەرهاد ئونگۆر تۆمەتبارە بەوەی لە رێگەی پەیج و هەژمارەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بانگەشەی بۆ پەكەكە كردووە.
جێی باسە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا بە سەدان سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، چالاكوانی سیاسی مەدەنی، هونەرمەند و رۆژنامەنووسی باكوری كوردستان بە تۆمەتی بانگەشەكردن و لایەنگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان دەستگیر و راپێچی گرتوخانە كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group