ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

18/03/2019

نەوا-كاروان مەحمود


ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دیاریكردنی كاندیدی پۆستەكانی كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم لە كۆبوونەوەی رۆژی 17ی ئادار  رەتدەكاتەوەو ئەوەش دەڵێت: "تەنها میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان دیاریكراوە".
چالاك موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گوڕان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی 17ی ئاداری جڤاتی نیشتمانی هیچ كاندیدێك بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكلایی نەكراوەتەوەو ئەوەی لەوبارەیەوە بڵاو دەكرێتەوە دوورە لە راستییەوە.
وتیشی: "لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی میكانیزمی دیاریكردنی كاندیدەكان رێككەوتنی لەسەر كراوەو دواتر خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان راسپێردراون بۆ پێداچوونەوەی ئەو سیڤیانەی پێشكەشكراون"، باسی لەوەشكرد، دوای پێداچوونەوەی سیڤییەكان لەلایەن خانەی راپەڕاندن ناوی كاندیدەكان روانەی جڤاتی نیشتمانی دەكرێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدەكان. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group