نه‌وا
ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان 26 كه‌سیان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاوازى ئه‌و وڵاته ده‌ستگیركرد كه یارى PUBGیان كردوه و هاووڵاتیانیش ئاگادارده‌كه‌نه‌وه هه‌ركه‌س ئه‌و یاریه بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕی (سی نێت)ی هیندی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى وڵاته‌كه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى یارى PUBG یان كردووه 26 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت یاسایه‌كیان ده‌ركردووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و یاریه‌ى قه‌ده‌غه كراوه و هاووڵاتیانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه هه‌ركه‌س بیكات، سزا ده‌درێت.
به‌پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، ئه‌و بڕیاره بووه‌ته جێى گاڵته‌جاڕى خه‌ڵكێكى زۆر له هیندستان و پێیانوایه پێویستى به‌و هه‌رایه نییه، هه‌روه‌ها تیمى دامه‌زرێنه‌رى یاریه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستانه‌وه كردووه بۆ زانینى هۆكارى ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماده به‌وه‌ده‌ده‌ن، هۆكارى قه‌ده‌غه‌كردنى یارى PUBG له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ئه‌وه‌یه توندوتیژى خێزانى لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا توندوتیژى له‌ناو چینى گه‌نجاندا بڵاوده‌كاته‌وه.
یارى PUBG یارییه‌كى شه‌ڕكردنه، كه ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌شێوه‌ى تاك یاخود تیم داده‌به‌زن و یه‌كترى ده‌كوژن تا كۆتا كه‌س یان تیم ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته براوه‌ى یاریه‌كه، PUBG له‌ماوه‌ى دواییدا به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو به‌جیهاندا بڵاوبوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێى قسه‌وباسى ده‌سه‌ڵاتداران و میدیا‌و ره‌خنه‌گران.