سلێمانی..پێشانگایەك بۆ خستنەڕوی توانای ژنان دەكرێتەوە

19/03/2019

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 


بەمەبەستی دەرخستنی تواناكانیان، رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی پێشانگایەكیان بۆ ژمارەیەك لە ژنانی سلێمانی كردەوە و بڕیارە ماوەی 2 رۆژ بەردەوام بێت.
لەوبارەیەوە مەهاباد عەبدول حەمەعەزیز ئەندامی سكرتاریەتی رێكخراوی خوشكانی ئیسلامی بە رادیۆ نەوای راگەیاند، رێكخراوی خوشكانی سلێمانی بەهاوبەشی رێكخراوی قوتابیان پێشانگایەكیان بۆ ئەو خانمانە كردوەتەوە، كە دەستڕەنگینن و توانایەكیان هەیە بیخەنەگەڕ، ئەوەش رێگایەك دەبێت بۆ ناساندنی ئەو كەسانەی بەهرەدارن و دەرنەكەوتون.
وتیشی "داهاتی كارەكە بۆ بەشداربوان خەرج دەكرێت و چەندین چالاكیش لەخۆدەگرێت، وەكو خواردنی كوردەواری، كاری رستن و چنین، پشكنینی خوێن، پێوانەی پەستانی خوێن و چەند جۆرێك لە چارەسەری سروشتی و نمایشكردنی گوڵ، هەروەها چەندین ناونیشانی كتێبی لەخۆگرتوە و بۆ ماوەی 2 رۆژ بەردەوام دەبێت".

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group