رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، وەزیری دەرەوە و بەشێك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی خواستی ئەوەیان هەیە چەند گروپێكی چەكداری عێراقی كە سەر بە تارانن بخەنە لیستی تیرۆرەوە.
رۆژنامەكە لە ژمارەی رۆژی سێ شەممەی خۆیدا لە زاری بەرپرسانی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردۆتەوە، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كۆشكی سپی خوازیاری ئەوەن سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەكداریە عێراقیەكانی سەر بە تاران بخەنە لیستی تیرۆرەوە.
هەر بە گوێرەی هەواڵەكە، ئەو بەرپرسە حكومیانەی عێراقیش كە پەیوەندیان بەو گروپە چەكدارانەوە هەیە، سزاكانی ئەمریكا دەیانگرێتەوە.