ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هۆكاری گرژی نێوان سوپای عیراق و یەبەشە ئاشكرا دەكات

19/03/2019

نەوا-كاروان مەحمود


ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هۆكاری دروستبوونی گرژییەكانی نێوان سوپای عیراق و یەبەشە ئاشكرا دەكات و دەشڵێت: "دۆخەكە لە ئێستادا ئارامە".
داود جندی شێخ كالۆ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە رادیۆ نەوای راگەیاند، هۆكاری سەرەكی دروستبوونی گرژی لەنێوان سوپای عیراق و هێزەكانی یەبەشە لە شنگال باڵا دەستی سوپای عیراق بووە لە ناوچەكە، شەرەڤانی یەبەشە مەبەستیان بووە لە چەند بازگەیەك دەسەڵاتیان پێبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژانی رابردوو گرژی لەنێوان ئەو هێزانە دروستبووەو دوی ماوەیەك شەڕكردن و كوژرانی چەند كەسێك لە هەردوولا دواتر لەلایەن فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەواو فەرماندەی فیرقەی 15ی سوپای عیراق هەوڵی چارەسەركردنی گرژییەكانیانداو داواكرا ئەوكەسانەی تاونبارن بە كوشتنی ئەو دوو سەربازەی سوپای عیراق رادەستیان بكرێن بەڵام یەبەشە ئامادەی نەبوون بە رادەستكردنی ئەو كەسانە".
وتیشی: "دوای چارەسەرنەكردنی گرژییەكان رۆژی 19ی ئاداری 2019 جارێكی دیكە هێزەكانی یەبەشە چوونەتە سەر چەند خاڵیكی سوپای عیراق و جارێكی دیكە گرژی دروستبووەتەوە، بەڵام دواتر بەهەوڵی چەند لایەنێك دۆخەكە ئارامبووەتەوەو لە ئێستادا دۆخی ناوچەكە ئارامەو هیچ گرژییەك نەماوە". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group