نه‌وا
ئه‌مریكا 90 رۆژى تر‌ى دا به‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و به‌رده‌وام بێت له‌كڕینى كاره‌با له‌و وڵاته.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، 90 رۆژى تر دراوه به‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى، كاره‌با له‌و وڵاته بكڕێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له عیراق تایبه‌ت به‌سزاكانى سه‌ر تاران، فراوانكردنى سامانى سروشتى له غاز و سه‌رچاوه‌كانى وزه، كه ئابورى عیراق به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێران بێته ده‌ره‌وه.
پێشتر حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران بۆ به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات، سه‌ردانى عیراقى كرد و چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌ی جۆراوجۆری له‌گه‌ڵ لایه‌نی عیراقی‌دا واژۆ كرد.