نیویۆرك تایمز: ترەمپ بۆ وەرگرتنی قەرز خۆی دەوڵەمەندتر نیشانداوە

20/03/2019 جیهان

 

سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لەوكاتەدا كە سەرقاڵی پرۆژەی زەوی و زار و كڕین و فرۆشتنی بینا بووە، سەروەتەكەی خۆی بەزیاتر نیشان داوە و بانكێكی ئەڵمانیش 2 ملیار دۆلار قەرزی پێداوە.
بە پێی هەوالێكی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز كە پشتبەستووە بە كارمەندی زیاتر لە 20 بانك، سەرەڕای ئەوەی بانكی دۆتچەی ئەڵمانی لەبارەی كارەكانییەوە ئاماژەی هۆشداری داوەتە ترەمپ، بەڵام بەردەوام بوون لە پێدانی قەرز بە ترەمپ.
لەهەواڵەكەدا هاتووە ترەمپ ناوبەناو بۆ وەرگرتنی قەرز بەردەوام زیادەڕەوی كردووە كە ئاشكرا كردنی سەروەت و سامانەكەیداو لە 2005 دا بۆ تەواو كردنی تاوەرەكەی شیكاگۆ، لەكاتی وەرگرتنی قەرز لەبانكێك، رایگەیاندووە كە خاوەنی سێ ملیار دۆلارە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونێكی بانكەكە دەركەوتووە كە تەنیا خاوەنی 788 ملیۆن دۆلارە.
لە 2010 دا ترەمپ بۆ كڕینی مەیدانێكی گۆڵف لەبانكێكی تر داوای 100 ملیۆن دۆلار قەرزی كردووە، بۆ ئەوەش بەڕێژەی لەسەدا 70 زیاتر سەروەتی نیشانداوە.
دۆتچە بانك سەرەڕای ئەوەی كە ترەمپ لە نیشان دانی سەروەتەكەیدا زیادەڕەوی كردووە، بەڵام بەردەوام بووە بە پێدانی قەرز بە ناوبراو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group