نێچیرڤان بارزانی: كوردستان جارێكی تر روودەكاتە خێر و خۆشی

20/03/2019

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامی نەورۆزدا رایگەیاند، باری ئابوری باش دەبێتەوە و كوردستان رودەكاتە خێر و خۆشی. داواش لە هاوڵاتیان و هەموو لایەنەكان دەكات كە "دەبێت لەمڕۆوە دەستبكەین بە هێوربونەوە".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا باسی لە  رەوشی سیاسی و ئابوری كرد و دەڵێت " پشوودرێژی و بەرگەگرتن و نەرمونیانی، تاكە رێگەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكان، كوردستان لەو ماوەیەدا جارێكی دیكە رودەكاتە خێر و خۆشی، باری ئابووری وا باش دەبێتەوە، هەموو ئەم پرسانە لە كاتێكی نزیكی داهاتوودا بەدرێژی باسی دەكەین".
راشیگەیاندووە "ئەم رۆژانەی جەژنی نەورۆز، رۆژانی تێپەڕاندنی لاپەڕەی كۆن و هەڵدانەوەی لاپەڕەی تازەن، داواتان لێدەكەم هەموو لایەك ئاوڕ لە برایەتی و تەبایی و خۆشەویستی بدەنەوە. دەبێت هەموو لایەك هێورببنەوە، دەبێت هەموو لایەك یەكترمان خۆشبوێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group