"كاتمان بەلاوە گرنگە، بەڵام پێكهێنانی حكومەتێكی سەقامگیرمان بەلاوە گرنگترە"

22/03/2019

 

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی وەڵامی هۆشداری بەرپرسانی پارتی دەداتەوە لەبارەی كراوەنەبوونی كات لەبەردەم حزبەكەی لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت و رایدەگەیەنێت "كاتمان بەلاوە گرنگە، بەڵام پێكهێنانی حكومەتێكی سەقامگیرمان بەلاوە گرنگترە".
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە سایتی ئێس ئێن ئێنی راگەیاندووە، كاتمان بەلاوە گرنگە، بەڵام پێكهێنانی حكومەتێكی سەقامگیرمان بەلاوە گرنگترە بۆ ئەوەی لەچوار ساڵی تەمەنیدا توشی كێشە نەبێت.
وتیشی: "ئێستا چاوەڕێی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی هەردوو وەفدی یەكێتی و پارتی دەكەین بۆ ئەوەی كۆمەڵێك پرس یەكلایی بكرێنەوە، تا ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەش دەرنەكەوێت، نازانین رەوتی رووداوەكان بەرەو كوێ دەچێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group