نه‌وا
میدیای ئینگلیزی ئاشكرای ده‌كه‌ن، كه ئیدن هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ زێنه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی له باره‌ی چونی بۆ یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید.
له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی ئینگلیزی بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه چێڵسی ناچار بوه رازی بێت به فرۆشتنی هازارد به‌رانبه‌ر 112 ملیۆن یورۆ، چونكه ئه‌ستێره به‌لجیكییه‌كه ته‌نها یه‌ك ساڵی ماوه له گرێبه‌سته‌كه‌ی و تائێستاش رازی نه‌بوه ئه‌و بۆنده نوێبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه، گرێبه‌ستی هازاردی ته‌مه‌ن 28 ساڵ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید و زێدانیش رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه له قه‌ناعه‌تپێكردنی كاپتنه‌كه‌ی به‌لجیكا.