نه‌وا
له شارۆچكه‌ی ئاكهیساری سه‌ربه پارێزگای مانیسای توركیا، حه‌لیم بارجای ته‌مه‌ن 85 ساڵ، كه هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیای بۆ میوزیك له ناخیدا هێشتووه‌ته‌وه، له 80 ساڵیدا فێری ژه‌نینی گیتار بووه و به گۆرانییه‌كانی ئه‌و حه‌زه‌ی له منداڵی‌دا هه‌یبوه، ده‌یژه‌نێته‌وه.
حه‌لیم بارجا له ساڵی 1934دا له ئاكهیسار له خانه‌واده‌یه‌كی جوتیار له‌دایكبووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی 7-8 ساڵییه‌وه خولیای میوزیك له ناخیدا گه‌شه‌یكردوه و هه‌ر ئه‌و كاته سازێكی كڕیوه و ده‌ستی به ژه‌نینی كردووه، به‌ڵام دوای كاردانه‌وه‌ی باوكی واز له ئامێره‌كه ده‌هێنێت.
دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌موو ساڵه و كاری جوتیاریی، دوای ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیریی و بوونه خاوه‌نی ژن و منداڵ و نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی سێ جار حه‌ج ده‌كات، حه‌زی بۆ میوزیك له ناخیدا درێژه‌ی ده‌بێت.
له ساڵی 2012دا ده‌چێته كۆرسی فێربونی گیتار و له‌وكاته‌وه و سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ر، به‌رده‌وامه له ژه‌نینی ئه‌وه ئامێره و گۆرانی گوتن له‌گه‌ڵیدا.