ئیسرائیل به‌شێك له‌ هێزه‌كانی به‌ره‌و كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌جوڵێنێت

پێش 4 هەفتە جیهان

نه‌وا
له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌ی كرایه‌سه‌ر شاری ته‌لئه‌ڤیڤ و حه‌وت كه‌س برینداربون، حكومه‌تی ئیسرائیل جوڵه‌ به‌ به‌شێك له‌ هێزه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سوپای ئیسرائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوو لیوای سه‌ربازی و باره‌گای فه‌رمانده‌یی فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی سنوری كه‌رتی غه‌ززه‌ كراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، كه‌ ئه‌و موشه‌كه‌ی ئاراسته‌ی شاری ته‌لئه‌ڤیڤ كراوه‌، له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه‌ دروستكراوه‌ و له‌ ناوچه‌ی ژێرده‌ستی ئه‌وانه‌وه‌ ئاراسته‌ كراوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group