عارف روشدی: پارتی پەرۆشە بۆ رەوشی مووسڵ و ئەو زۆڵمەی لە خەڵكەكەی دەكرێت

25/03/2019

 

راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێ، مووسڵ لە كێشەیەكی گەورەدایە و مەترسی هەیە ئاڵۆزییەكانی ئەو شارە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بگوازرێتەوە دەشڵێت، تا چارەسەری بنەڕەتییان بۆ نەبینرێتەوە، مووسڵ ئارامی بەخۆیەوە نابینێ.
عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: " وەك پارتی زۆر پەرۆشین بۆ رەوشی ئێستای مووسڵ و ئەو زۆڵمەی لە خەڵكەكەی دەكرێت،  لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جگە لە گەیاندنی هاوسۆزی، هەموو هاوكارییەك پێشكەش بە خەڵكی لێقەوماوی كارەساتەكەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو كرا و دەرگای هەموو فەرمانگە پەیوەندارەكان واڵا كراوە بۆ بەھاناوەچوونیان".
وتیشی: "مووسڵ لە كێشەیەكی گەورەدایە و ئەگەر ئاوەدان نەكرێتەوە و خەڵكەكەی ھەست بە ئارامی نەكەن و خەڵكی خۆجێی مووسڵ ئیدارەی ناوچەی خۆیان نەكەن، مەترسی هەیە ئاڵۆزییەكانی ئەو شارە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بگوازرێتەوە، سێگوشەی سوننەنشین لە رەوشێكی خراپدایە و تا چارەسەری بنەڕەتییان بۆ نەبینرێتەوە، ئارامی بەخۆیانەوە نابینن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group