بڵێسە جەبار فەرمان هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی قەیرانی موچە

25/03/2019

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی پاشەكەوتی موچە و رایدەگەیەنێت "راستە كە موچەی فەرمانبەران بە بڕگەیەكی جیاواز لە ناو بوجەدا جێكراوەتەوە، بەڵام هەمو دەبێت ئەو راستیە بزانن كەئەوەش قابیلی ئاڵوگۆڕە و بەهانە هەیە، كە رابگیرێت".
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراكسیۆنی یەكێتی، رایگەیاند"‎ماوەی سێ مانگە حكومەتی عێراق موچە و بوجەی هەرێمی كوردستان دەنێرێت، بێ ئەوەی لە بەرانبەردا یەك تەنەكە نەوت رادەستی سۆمۆ كرابێت، لە بوجەی 2019 دا هاتووە كە هەرێم دەبێت رۆژانە دوسەدو پەنجا هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات و هەرێم نیازی پابەندبوونی نیە".
‎ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:"راستە كە موچەی فەرمانبەران بە بڕگەیەكی جیاواز لە ناو بوجەدا جێكراوەتەوە، بەڵام هەمو دەبێت ئەو راستیە بزانن كە ئەوەش قابیلی ئاڵوگۆڕەو بەهانە هەیە كە رابگیرێت، ئەگەر هاتو واژوی بۆ كۆكرایەوە، دەتوانرێت دوبارە بهێنرێتەوە ناو پەرلەمان و ئاڵۆگۆر بەسەر ئەو بڕگەیەدا بهێنن و رایبگرن".
ئاماژەی بەوەشكردوە، شێوازی تر هەیە بۆ شەرعیەتدان بە راگرتنی پشكی هەرێم و ئینجا هەم پاشەكەوت و بڕین و كەمكردنی موچەی فەرمانبەر و موچەخۆران دێتەوە ناوان".
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی راشیگەیاندووە: ئەم شەڕە تەنها بە ئێمەی نوێنەران ناكرێت و بەبێ پابەندبونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانەوە لەم شەڕەدا سەركەوتونابین، بەوەش قەیرانەكانی هەرێم و بێ موچەیی بەردەوامی دەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group