باوكی نەیمار لەبارەی چونی كوڕەكەی بۆ ریاڵ مەدرید رونكردنەوە دەدات

25/03/2019 وەرزش

نەوا
باوكی نەیمار داسیلڤا ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەبارەی دەنگۆكانی چونی كوڕەكەی بۆ ریاڵ مەدرید رونكردنەوە دەدات و دەڵێت شتی وا نییە.
نەیمار بە یەكێك لە كۆڵەكەكانی پێكهاتەی نوێی زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دادەنرێت و دەنگۆی ئەوە هەیە هاوینی داهاتو گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجام دەدەن.
لەوبارەیەوە باوكی نەیمار لەلێدوانێكدا وتویەتی "سێ ساڵ لە گرێبەستەكەی نەیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان ماوە".
وتیشی "لە ئێستادا گفتوگۆ هەیە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكە، مانەوەی لە پاریس سان جێرمان ئەگەرێكی زۆر بەهێزە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group