نه‌وا
شه‌وی رابردو كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له یاری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رانبه‌ر سڕبیا توشی پێكان هات، به‌ڵام دواتر هانده‌رانی دڵنیاكرده‌وه، كه چه‌ند رۆژێكی كه‌مه و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاكان.
له‌و یارییه‌ی شه‌وی رابردودا، كه له چوارچێوه‌ی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا بوو بۆ گه‌یشتن به جامی نه‌ته‌وه‌كان یورۆ 2020، رۆناڵدۆ له خوله‌كی 31ی یارییه‌كه‌دا له راكردنێكدا بۆ تۆپ توشی پێكان هات و له یاریگا چوه ده‌ره‌وه.
له پاش یارییه‌كه، ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "پێكانه‌كه‌م توشی دڵه‌ڕاوكێی نه‌كردوم، چونكه جه‌سته‌ی خۆم ده‌ناسم و له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئاماده ده‌بم بۆ یاریكردنه‌وه".
جێی باسه ته‌نها دوو هه‌فته ماوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یوڤانتۆس و ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا.