"بەنداوی دوكان هێشتا جێگای مەترسی نیە وەكو باسدەكرێت"

28/03/2019
نەوا - رۆژیار سیروان - سلێمانی 
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژەی بە بارودۆخی بەنداوی دوكانداو رایگەیاند، لەمكاتەدا هێشتا مەتر و نیوێكی ماوە بگاتە سەررێژبون و هۆشداریدا بە چەند شوێنێك كە دەكەونە سەر زێی بچوك.
محمد تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە رادیۆ نەوای راگەیاند، لە ئێستادا بەنداوەكەمان لە پڕبوندایە و گەیشتۆتە 509,55 مەتر، لە رۆژی چوار شەممە تاوەكو رۆژی پێنج شەممە 21 سانتیمەتر بەرزبۆتەوە و 400 ملیۆن مەتر ئاومان ماوە بگاتە كۆتایی چاڵی دەرچەی ئاوی دەریاچەكە و لە ئێستادا چاڵی سەرڕێژبونی بەنداوەكە مەتر و نیوێكی ماوە. 
وتیشی: "لەگەڵ زیادبونی ئاوی دەریاچەكە بەهۆی لافاوەوە ئێمەش یەكەی كارەبایی كارۆئاوی بەنداوەكە زیاتر دەخەینە كار و لە ئێستادا 3 تۆرباینیان لەكاردان  و هەموومان لە ئامادە باشیداین و بەنداوەكەش سەلامەتە و هیچ گرفتێكی نیە".
حەمە تاهیر سەبارەت بە مەترسیەكانی ئەو ناوچانەی لەسەر رێرەوی بەنداوەكەن وتی: "تەنها ئەم دومانگە ئەگەر هەیە بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوەكە تارادەیەك نا ئارامیەك دروستبكات بۆ ئەو ناوچانە بەڵام دوای ئەم دوو مانگە ئەوەش نامێنێ و كۆتایی دێت".
ئاماژەی بەوەشدا ، دەنگۆیەك هەیە كە بەشی كارۆئاوی بەنداوەكە یەكەیەكی تر بخەنە كار و مەترێك ئاستی بەنداوەكە بەرزتر ئەبێتەوە و پێویستە نزیك نەبنەوە لە لێواری دەریاچەكە و بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادەین.  
لەو چوارچێوەیەشدا قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی تەقتەق هوشدارییان بە چەندین گوند و ئەو شوێنانەداوە كە دەكەونە سەر دەریاچەی دوكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group