نه‌وا-لاڤه كورده
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31-3-2019، هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیاوه ده‌ستكه‌وتوه، له‌سه‌رتاسه‌ری توركیادا 57 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر 194 هه‌زار و 390 سندوقدا ده‌نگ ده‌ده‌ن.
له ئێستادا توركیا، كه له بارودۆخێكی سیاسی و ئابوری خراپدایه و رۆژانه نرخی كاڵا‌و شتومه‌ك له وڵات‌دا به‌رزده‌بێته‌وه و هاووڵاتیان له ئاستێكی ئابوری سه‌ختدان، ئاده‌م گه‌ڤه‌ری ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی توركیا له پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره دیموكراتیك به‌ره‌و دواوه ده‌چێت و دیكتاتۆریه‌ت به‌ره‌وپێشده‌چێت، هه‌روه‌ها سیاسه‌ت رێگه‌نادات هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه به‌ڕێوه‌بچێت و به‌پێی سیاسه‌ته‌كانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) كه له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هیچ ئه‌نجامێك له توركیا ناگۆڕێت، چونكه ره‌وشی سیاسی هه‌م ئابوریی خه‌ڵك خراپه".
وتیشی "هه‌ده‌په كه هێزێكی سه‌ره‌كییه له توركیادا و هێزی سێیه‌مه، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په) و ئی پارتی رێكنه‌كه‌وتوه، به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات، ئه‌ویش له‌پێناو وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی به زۆر له ده‌ستی ده‌رهێنراون و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ وڵات و مافی گه‌لی كورد و دانه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌وانیانه به گه‌لی خۆمان".
هه‌شت پارته كوردیه‌كه‌ی باكوری كوردستانیش كه پێكهاتوون له پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"، بزوتنه‌وه‌ی ئازادی، كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته شۆڕشگێڕه‌كان، پارتی ماف و ئازادییه‌كان، پارتی كۆمۆنیستی كوردستان، پلاتفۆرمه دیموكراته‌كانی كورد‌و پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیا رێككه‌وتنی نێوانیان راگه‌یاندوه‌و به‌یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه نوران ئیمیر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په پێی وایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ گه‌لی كورد وه‌ك ریفراندۆم وایه و بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ده‌سه‌ڵاتداریی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ( ئاكه‌په) دژایه‌تی گه‌ل و پێكهاته‌ی كورد ده‌كات و ئێمه 102 شاره‌وانیمان له ژێر ده‌ست ده‌رهێنراوه و قه‌یوم-یان بۆ دانراوه، كه كه‌سانی سه‌ر به ئاكه‌په‌ن، ئاكه‌په و مه‌هه‌په‌ش رێككه‌وتون و ئێمه به ده‌نگمان ئه‌و رێككه‌وتنه لاواز ده‌كه‌ین، ده‌بێت گه‌لی كورد 31ی ئادار وه‌ك ریفراندۆمێك ببینێت و یه‌كه‌مجاریشه گه‌لی كورد رێكده‌كه‌ون و به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نها ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵكو هه‌نگاوێك بێت بۆ داهاتوش".
هاوكات سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" كه زیاتر له دوو ساڵه له زیندانه داوایه‌كی ئاراسته‌ی ده‌نگده‌رانی پارته‌كه‌ی كرد و وتی " ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی دیاری ده‌كات ده‌نگه‌كانی ئێوه‌یه، ده‌نگی ستراتیژی ئێوه هێزی ئێمه نیشان ده‌دات، بۆیه بچنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
ده‌میرتاش له تویته‌ری فه‌رمی خۆی نوسیویه‌تی "داوا له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌نگ ده‌ده‌ن و داوا له هه‌موو گه‌نجان ده‌كه‌م، هیچكات نه‌ڵێن 'ده‌نگی من هیچ شتێك ناگۆڕێت'. داواتان لێده‌كه‌م بچنه‌سه‌ر سه‌ندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆتان بده‌ن".
به پێی یاسای توركیاش، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك 18 ساڵ ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت مافی ده‌نگدانی هه‌یه و له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی توركیادا ملیۆنێك و 156 هه‌زار ده‌نگده‌ر، كه تازه 18 ساڵیان ته‌واوكردوه، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌نگ ده‌ده‌ن.