ماراسۆنی ئاشتی له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چو

01/04/2019 وەرزش

نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 
به‌به‌شداری یاریزانان و ئاره‌زومه‌ندانی راكردنی ماوه‌ درێژ له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ماراسۆنى ئاشتی له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو، كه‌ تێیدا كوڕ و كچێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان یه‌كه‌مى ئاستى 21 كلیۆمه‌تر و 6 كیلۆمه‌تری راكردنه‌كه‌ بون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ره‌نجده‌ر خالید سه‌رۆكی رێكخراوی كاری وه‌رزشی به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رێكخراوی كاری وه‌رزشی به‌هاوكاری رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان ماراسۆنێكمان له‌شاری سلێمانی رێكخست و زیاتر له‌ هه‌زار یاریزان له‌ كوردستان و عیراق و ده‌ره‌وه‌ وه‌كو یاریزانانی ئه‌فریقا له‌سه‌رئاستی پاڵه‌وان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ به‌شداربون.
وتیشی "خه‌ڵات له‌سه‌رئاستی 6 كیلۆمه‌تر و 21 كیلۆمه‌تری كچان و كوڕان بۆ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م دابه‌شكرا".
له‌ماراسۆنه‌كه‌دا محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری خه‌ڵكى شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان یه‌كه‌می ئاستی كوڕانی له‌ راكردنی 21 كیلۆمه‌تردا به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها فه‌ره‌حناس سدیقی، كه‌ ئه‌ویش خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بو، له‌سه‌رئاستی كچان له‌ راكردنی 6 كیلۆمه‌تردا پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ركرد.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group