نه‌وا
زانایان شێوازێكى نوێیان داهێناوه كه ده‌توانرێت به 5 خوله‌ك و به‌بێ نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى لوت بكه‌یت و ئه‌وه‌ش به‌شۆڕشێكى گه‌وره له جوانكاریدا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
زانایانى ئه‌مریكى له كۆلێژى "ئۆكسیدنتال" بڵاویانكردوه‌ته‌وه، له‌شێوازه تازه‌كه‌دا ده‌رزیه‌كى زۆر ورد و ته‌زووى كاره‌با و قاڵبێك به‌كارده‌هێنرێت، كه كارده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنى شێوه‌ى شانه‌كانى لوت و ئه‌و پرۆسه ئاسانه‌ش شۆڕشێكه له‌بوارى جوانكارى و پێویست به نه‌شته‌رگه‌رى ناكات.
لاى خۆیه‌وه دكتۆر مایكڵ هیل یه‌كێك له زانا داهێنه‌ره‌كانى ئه‌و شێوازه نوێیه وتویه‌تى، ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌كه تێچووى زۆر كه‌متره و ته‌نها لوت به‌نج ده‌كرێت و پرۆسه‌كه 5 خوله‌كى پێده‌چێت.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌تێپه‌ڕاندنى ته‌زوویه‌كى تایبه‌تى كاره‌بایى شانه‌كانى لوت نه‌رم ده‌بن و دواتر له‌رێگه‌ى قاڵبێكه‌وه هه‌رچۆنێكت بوێت ده‌توانیت ده‌ستكارى شێوه‌ى لوت بكه‌یت و له‌تاقیكردنه‌وه‌كانیش سه‌ركه‌وتو بوه به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى هه‌بێت یان شوێنه‌وار جێبهێڵێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان نێردراون بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كیمیایى ئه‌مریكى و له‌ئێستاشدا رێگه‌پێدان بۆ به‌كارهێنان و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى تایبه‌ت به‌بوارى ئامێرى پزیشكى توێژینه‌وه ده‌كرێن.