ئەپڵیكەیشنی دیاریكردنی نەخۆشی ئایدز بۆ مۆبایل داهێنرا

04/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
سیستەمێكی ئەپڵیكەیشنی مۆبایل بۆ پشكنینی ئایدز لە غانای خۆرئاوای ئەفریقیا داهێنرا.
كیەرەمی ئاتواهەن رێكخەری كۆمیسیۆنی ئایدز لە غانا لەراگەیەندراوێكدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەكردوە، لەو ساڵانەی دواییدا ژمارەی ئەو كەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی (HIV)ن روو لە زیادبوونە و بەوهۆیەوە ئەو جۆرە سیستەمەیان لە پشكنین داهێناوە.
زۆرێك لە هەڵگرانی HIV خۆیان بەدوور دەگرن لە سەردانیكردنی نەخۆشخانە، بە وتەی ئاتواهەن لە وڵاتەكەیاندا بە سەدان هەزار كەس هەڵگری HIVن، بەڵام بەئومێدی ئەوەی كەس بەوە نەزانێت، سەردانی نەخۆشخانە ناكەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی. ناوبراو ئاشكراشیكردوە، ئەو سیستەمە گەڕۆكە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری هەڵگرانی ڤایرۆسەكە.
ئەپڵیكەیشنی دیاریكردنی ڤایرۆسەكە لەسەر مۆبایل دادەبەزێنرێت و بەكارهێنەرانی زانیارییە كەسییەكانی دادەگرێت، دەتوانێت لەو رێیەوە دیاری بكات هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە یان نا، هاوكات هەر لە رێی ئەو ئەپڵیكەیشنەوە نەخۆشەكە دەتوانێت پرۆسەی چارەسەری و وەرگرتنی دەرمان دەستپێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group