لەبارەی مارسیلۆوە زێدان هەمووان توشی شۆك دەكات

04/04/2019 وەرزش

نەوا
زێنەدین زێدان راهێنەری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەبارەی مارسیلۆی بەرگریكارەوە هەمووان توشی شۆك دەكات و دەڵێت "مارسیلۆ هەر مارسیلۆیە".
لەم وەرزەی تۆپی پێی ئیسپانیادا، مارسیلۆی بەرگریكاری لای چەپی بەرازیلی ئاستی وەك پێویست نییە و هاندەران رەخنەبارانیان كردوە، بەڵام زێدانی راهێنەر لە پاش دۆڕاندنیان بە ڤالەنسیا بە ئەنجامی 2 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك وتی "مارسیلۆ هەر مارسیلۆیە، من حەزم لە شێوازی یاریكردنی هەیە، دەیبینم لە دۆخێكی باشدایە".
هەروەها وتویەتی "مارسیلۆ بەشێوەیەكی باش راهێنان دەكات، بەڵام ئەم وەرزە بۆ هەمووان ئاڵۆز بوو نەك تەنها بۆ مارسیلۆ".
هەر دابەزینی ئاستی نییە، بەڵكو مارسیلۆ كارتە زەردەكانیشی زۆر بون و لە یاری داهاتوی ریاڵ مەدرید لە بەرانبەر ئیبار لە پێكهاتەی تیمەكەیدا نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group