دەنگۆی ئەوە هەیە كە فەیسبووك زانیاری ملیۆنەها كەسی دابێتە ئامازۆن

04/04/2019 هەمەڕەنگ
نەوا
بە سەدان ملیۆن تۆماری فەیسبوك لە كۆمپانیای ئامازۆندا بە شێوەیەكی كراوە بەڕووی گشتیدا بیندراون.
كۆمپانیای ئەمنی ئەپگارد، بۆشاییەكی نوێی ئەمنی فەیسبوكی دۆزیوەتەوەو لە رێی لێكۆڵینەوەیەكەوە دەریخستووە كە زیاتر لە 540 ملیۆن تۆماری فەیسبوك لە كلاود سێرڤەری ئامازۆندا لە لایەن هەموو كەسێكەوە دەبینرا.
لەسەر ئەم پرسەش فەیسبوك لەگەڵ ئامازۆندا كەوتوونەتە پەیوەندی و هەڵەكەیان چارەسەركردووە.
لە راگەیەندراوێكی فەیسبووكدا لەسەر ئەو پرسە رایگەیاندووە كە سیاسەتی كۆمپانیاكە قەدەغەیكردووە داهێنەرانی ئەپلیكەیشن ئەو بەشەی زانیاری كەسی كە بەڕووی گشتیدا كراوەیە خەزن بكەن و دەڵێت، "لەگەڵ داهێنەراندا كار دەكەین بۆ پاراستنی زانیاریەكانی ئەو كەسانەی فەیسبووك بەكاردەهێنن".
لە مانگی نیساندا كۆمپانیایەكی شیكاری زانیاری بەناوی كامبریدج ئانالیتیكا كە ناوەندەكەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەدابوو بەبێ مۆڵەتی خاوەنەكانیان زانیاری كەسیی 87 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبووك لە هەڵبژاردنەكانی تشرینی دووەمی 2016 ی ئەمریكا و گشتپرسییەكەی حوزەیرانی 2016ی بەریتانیا بەكارهاتوون و تۆمەتەكان ببوونە هۆی قەیران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group