نه‌وا
پاش شه‌ش ساڵ كاركردنی بێ‌وچان له به‌غدا و 10 ساڵیش له سلێمانی، به‌رهه‌مه ناوازه‌كه‌ی د. عیماد مه‌حمود غالیب، كه مامۆستایه له كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سلێمانی، چاوی به دنیا هه‌ڵێنا.
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه ناوی "رێزان"ی لێنراوه، كه ته‌رزێكی نوێی گه‌نمه. ئه‌گه‌ر كرداری موتوربه له‌ڕووه‌كه‌كان یاخود لێكدان له ئاژه‌ڵه‌كاندا بیر خۆمان بهێنینه‌وه، باشتر له‌وه تێده‌گه‌ین كه دایكی "رێزان" گه‌نمه و باوكیشی شه‌یله‌م-ه. واته شه‌یله‌م و گه‌نم له‌یه‌كدراون و "رێزان" به‌رهه‌مهاتووه.
له كێڵگه‌كانی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كاندا، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی عه‌واڵه‌وه له باشوری خۆرئاوای سلێمانی، نزیكه‌ی پێنج دۆنم زه‌وی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه ته‌رخانكراوه، كه د. عیماد مه‌حمود خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له به‌غدا و مامۆستای به‌شی زانستی به‌روبومی كێڵگه‌یی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
د. عیماد مه‌حمود ده‌ڵێت "16 ساڵه كار له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ته‌رزه نوێیه‌ی گه‌نمدا ده‌كه‌م.. شه‌ش ساڵی یه‌كه‌م له به‌غدا بووم، 10 ساڵیشه له‌وه‌ته‌ی له سلێمانی ده‌ژیم و له كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كان وانه ده‌ڵێمه‌وه، به‌رده‌وامم له‌سه‌ری، ئێستایش ده‌توانین به‌رهه‌مه‌كه‌ی به‌چاوی خۆمان ببینین".
له‌و پێنج دۆنمه، هه‌ر دۆنمێك به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاتر له یه‌ك تۆن ده‌بێت. واته به‌كۆی گشتی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی "رێزان" نزیكه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت تۆن ده‌بێت.
"رێزان" كه د. عیماد به "ئامۆزای گه‌نم" ناوی ده‌بات، دوو سوودی "زۆر گرنگ"ی هه‌یه جیاواز له ته‌رزه‌كانی دیكه. سوودی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه تێكه‌ڵ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گه‌نمی ئاسایی‌دا و جۆرێكی "زۆر" باشی ئارد به‌رهه‌مده‌هێنێت، دووه‌میشیان وه‌ك عه‌له‌ف ده‌درێته ئاژه‌ڵ، به‌ڵام عه‌له‌فێكی جیاوازی پڕ له پرۆتین. به‌وته‌ی د. عیماد پرۆتینی "رێزان" زۆر به‌رزه به‌ڕاده‌یه‌ك 18%ی گه‌نمه‌كه پێكده‌هێنێت.
جگه له‌و دوو سووده، "رێزان" كه له خێزانی "تریتیكیل"، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیشی هه‌یه، كه له ته‌رزه‌كانی دیكه‌ی گه‌نم جیای ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش به‌هۆی بوونی ئه‌و سێ ترشه ئه‌مینییه‌ی كه تێیدایه‌تی.
د. عیماد مه‌حمود به‌مشێوه‌یه وه‌سفی ده‌كات "ئه‌م ته‌رزه نوێیه به‌رگری و مقاوه‌مه‌تێكی زۆر زۆری بۆ نه‌خۆشییه رووه‌كییه‌كان هه‌یه.. به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رگه‌ی وشكه‌ساڵی ده‌گرێت، له‌مڕووه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان سوودێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت.. جگه له‌وانه‌یش به‌رهه‌مه‌كه‌ی زۆر زیاتره له گه‌نمه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها جۆرێكی به‌سوودی (كا)ی هه‌یه جیاواز له‌وانی دیكه".
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه د. عیماد ته‌رزی نوێی گه‌نم به‌رهه‌مده‌هێنێت، به‌ڵكو ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌و بواره‌دا هه‌یه و پێشتر 15 ته‌رزی دیكه‌ی گه‌نم و پێنج ته‌رزی جۆ و سێ ته‌رزی نوێی برنجی به‌رهه‌مهێناوه. ئێستایش وا بۆ 20 ساڵ ده‌چێت سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ته‌رزێكی دیكه‌یه كه ناوی "چه‌رمو"ی لێناوه و هه‌ر له‌ناو كێڵگه‌كانی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كاندا له‌سه‌ر روبه‌ری 50 دۆنم كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
هه‌ر له‌سه‌ر كارانه‌ی، دوو خه‌ڵاتی جیهانی و پێنج خه‌ڵاتی ناوخۆیی وه‌رگرتووه. تاكو ئێستایش خاوه‌نی 93 توێژینه‌وه‌یه له بواری كشتوكاڵدا.
د. عیماد مه‌حمود هیواداره "رێزان" سوودی گه‌وره به كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك له‌و ڕووه‌وه گه‌شبینه و ده‌ڵێت "هێدی هێدی به‌رهه‌می رێزان زیاد ده‌كه‌ین و ساڵانه به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شی ده‌كه‌ین، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه هه‌م به‌رهه‌می گه‌نم زیاتر ده‌بێت و هه‌م نه‌خۆشییه‌كانیشی كه‌م ده‌بنه‌وه".
له‌كۆتاییشدا به‌رهه‌مهێنانی "رێزان" ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سلێمانییه‌وه، كه به كۆلێجی دایك ده‌ناسرێت.
راگرایه‌تیی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كانیش راسته‌وخۆ هاوكاریی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ته‌رزه نوێیه‌ی گه‌نم ده‌كات، وه‌كچۆن سه‌رپه‌رشتیی چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌ی كشتوكاڵی ده‌كات له‌ناو كێڵگه‌كانیدا.
د. كارزان تۆفیق راگری كۆلێجه‌كه، ده‌ڵێت "جگه له به‌رهه‌می گه‌نم و جۆ، كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵمان هه‌یه، كه رۆژانه زیاتر له 100 لیتر شیر به‌رهه‌میان هه‌یه، سه‌رباری به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كانی تر".
له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا قارچك له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی كۆلێجه‌كه‌دا به‌رهه‌مهێنرا و ساڵانه‌یش فێستیڤاڵی گوڵ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، سه‌رباری به‌ستنی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی له بواری كشتوكاڵدا، كه دواینیان له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه: راگه‌یاندنی كۆلێجی زانسته كشتوكاڵییه‌كانی زانكۆی سلێمانی