نه‌وا
گروپی هه‌واری شانۆیی كه‌ركوك، خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌می به هاوبه‌شی له فێستیڤاڵی شه‌رم ئه‌لشێخی نیۆده‌وڵه‌تی له میسر به‌ده‌ستهێنا.
گروپی هه‌واری شانۆیی كه‌ركوك به شانۆگه‌ری "خه‌ون" به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كرد و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیمارات خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
نه‌ژاد نه‌جم نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی خه‌ون له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "30 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و جیهانی به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردوه، له‌وانه ئیتاڵیا، فه‌ره‌نسا، كه‌نه‌دا، ئوردن، میسر، عیراق و سوریا".
وتیشی "شانۆی خه‌ون، كه له نوسین و ده‌رهێنانی خۆمه، خه‌ڵاتی یه‌كه‌مینی به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ریه‌كه له ئیتاڵیاش خه‌ڵاتی رۆڵی گشتی و كه‌نه‌دا خه‌ڵاتی باشترین كار له‌ناو رۆڵدا و میسر خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و كوێت خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ و سوریا باشترین ناوبژیوانی–یان به‌ده‌ستهێناوه".
نه‌ژاد نه‌جم نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆی خه‌ون رونیشیكرده‌وه، ئه‌وان وه‌كو گروپی هه‌واری شانۆیی كه‌ركوك و عیراق به‌شدارییان له فێستیڤاڵی شه‌رم ئه‌لشێخی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆی گه‌نجان كردوه و گروپه‌كه‌شیان پێكهاتوه له، دارا عیزه‌دین، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا و نه‌ژاد نه‌جم له نواندن، عامر مه‌رزوق له موزیك، دلێر شوانی و ئارام شێركۆش وه‌كو رۆژنامه‌نووس یاوه‌ریان كردون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له رۆژی 10ی مانگی شوباتی رابردوش گروپی هه‌واری شانۆیی كه‌ركوك له فێستیڤاڵی دیداری نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆیی سه‌رشه‌قام، كه له‌شاری قه‌تاری تونس به‌ڕێوه‌چوو، میدالیای ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا و یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه بون.