هەكاری.. ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی لە زێی گەورەدا

08/04/2019 وەرزش

نەوا
 وەرزشەوانانی هەكاری لە باكوری كوردستان بۆ پاڵەوانێتی سەوڵ لێدان (رافتینگ)ی توركیا و جیهانیش لە زێی گەورەدا ئامادەكاریەكانیان دەكەن، كە بەهۆی ئاوی تواوەی بەفرەوە زیاتر خێرابوە.

وەرزشەوانانی یانەی جیلۆ رافتینگ لە دامێنی شاخی سومبولدا لە زێی گەورە دوای ئەوەی بەهۆی توانەوەی بەفرو بارانی زۆرەوە ئاوی رووبارەكە زیادی كردووە و رێڕەوەكەشی خێراتر بووە، مەشقی خۆیان دەكەن.
ئەو وەرزشەوانانە ئامانجیانە، كە لە پاڵەوانێتی هەفتەی داهاتووی دێرسم-دا سەركەوتن بەدەستبهێنن.
گولجان كایا وەرزشەوانی نێو تیمەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەوان بەبێ گوێدانە بەفر و باران بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنانی خۆیان لەنێو رووبارە سەختەكاندا.
ئادەم كورت-یش لای خۆیەوە ئاماژە بەوە دەكات ئەوان لەو بڕوایەدان لە هەڵبژاردنی وڵاتەكەیاندا سەركەوتنی بەرچاو بەدەستدەهێنن لە یاریەكاندا، چونكە لە مەشق و راهێنانەكانیان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group