ژماره‌یه‌ك كۆچه‌رى عیراقى له‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مریكا دۆزرانه‌وه‌

09/04/2019 هەمەڕەنگ

نه‌وا
ژماره‌یه‌ك كۆچه‌رى عیراقى له‌ناو ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكیدا دۆزرانه‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چونه‌ته‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئه‌مریكى له‌ به‌لجیكا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕى "روسیا الیوم" بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى بارهه‌ڵگرێكى سه‌ربازیى ئه‌مریكى له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ چوه‌ته‌ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى وڵاته‌كه‌ى له‌ به‌لجیكا و له‌كاتى داگرتنى باره‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك كۆچه‌رى عیراقى تێدابووه‌.
ئه‌و كۆچه‌رانه‌، كه‌ پێنج پیاو و ژنێك و دوو منداڵ بوون، به‌دزییه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو ئه‌و بارهه‌ڵگره‌وه‌ و له‌كاتى ده‌رچونیدا له‌ ئه‌ڵمانی پشكنینی بۆ نه‌كراوه‌.
به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌و كۆچه‌رانه‌ نه‌یانزانیوه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و دواى دۆزینه‌وه‌یان راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆچى به‌لجیكا كراون، تائێستاش نازانرێت ئه‌و كۆچه‌رانه‌ ویستویانه‌ به‌ره‌و كوێ بڕۆن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group