نه‌وا
گه‌نجێكى عیراقى به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه 24 ساڵه له‌نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك له به‌غدا له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئازار و نه‌هامه‌تیه‌كانى هێشتا پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه له‌لێوه‌كانى نه‌بڕاوه.
وائیل هادى ئه‌و گه‌نجه عیراقییه‌ى به‌هۆى سییه‌كى ده‌ستكرده‌وه ده‌ژى و توشى شه‌له‌ل بووه له په‌له‌كانیدا، له‌ساڵى 1995ه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رموك له شارى به‌غدا كه‌وتوه.
عه‌لى حسێن یه‌كێك له پزیشكه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت، وائیل له‌داكیبووى ساڵ 1981ه‌و له‌ته‌مه‌نى 14 ساڵیدا توشى ئه‌و نه‌خۆشیه بووه و یه‌كێكه له سه‌یرترین ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌ژیانیدا بینیویه‌تی، چونكه یه‌ك له‌سه‌ر سێى ته‌مه‌نى له نه‌خۆشخانه‌دا به‌سه‌ربردوه، چه‌ندین وه‌جبه‌ى كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه گۆڕان، ته‌نانه‌ت رژێمیش له‌عیراقدا گۆڕا، به‌ڵام وائیل هه‌ر له نه‌خۆشخانه‌یه و هێستا هیواى به‌چاكبونه‌وه هه‌یه.
به‌پێى وته‌كانى ئه‌و پزیشكه، وائیل له‌ماوه‌ى دواییدا داواى كردوه حسابى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بۆ دروستبكرێت تا بتوانێت په‌یوه‌ندى به‌جیهانى ده‌ره‌وه بكات.
سه‌بڕى غانم چالاكوانیش ده‌ڵێت "وائیل موعجیزه‌ى خۆڕ‌اگرى گه‌نجانى عیراقه و 24 ساڵه له هه‌مان ژوردا و له‌هه‌مان بارودۆخدایه، نمونه‌یه‌كه بۆ رازیبون به قه‌زا و قه‌ده‌ر. سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رێز و خۆشه‌ویستییان بۆى هه‌یه و به سیمبولی داده‌نێن، چۆن وانابێت له‌كاتێكدا له‌كۆنترین پزیشكى نه‌خۆشخانه‌كه كۆنتره و تائێستاش زه‌رده‌خه‌نه له‌لێوه‌كانى نابڕێت".
ئه‌و چالاكوانه ره‌خنه‌ش له حكومه‌تى عیراق ده‌گرێت به‌وه‌ى له‌كاتێكدا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، كه له‌ده‌ره‌وه چاره‌سه‌رى هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵى بۆ نه‌دراوه.