نەوا
یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا توندترین سزای بۆ دیێگۆ كۆستا هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەركرد و بۆ ماوەی 8 یاری راگیرا.
بەهۆی هەڵسوكەوتی نەشیاوی لەگەڵ خیسۆس جیل مانزانۆ ناوبژیوانی یاری بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید، كە یانە كەتەلۆنییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام براوەبو، یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری دا تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵی لالیگا هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رابگرێت.
لە دەقی بڕیارەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە كۆستا چوار یاری بەهۆی سوكایەتی، چوار یاریش بەهۆی راكێشانی ناوبژیوانەوە وەك ناڕەزایی دەربڕین، سڕدەكرێت.
رەنگە ئەتلەتیكۆ مەدرید داوای پێداچونەوە بە بڕیارەكەدا پێشكەش بكات، بەڵام ئەگەر سزاكە سوك نەكرێت، ئەوا هێرشبەرەكەیان تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ لەدەست دەدەن.