تاریق حەرب: پێویستە كەسوكاری ئەنفالكراوان بە رێژەی 100% قەرەبوو بكرێنەوە

13/04/2019 عێراق

 

شارەزایەكی بواری یاسا رایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی فیدراڵی بە رێژەی لە 100% قەرەبووی خێزانە ئەنفالكراوەكان بكاتەوە.
تاریق حەرب شارەزای یاسایی بە سایتی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە: نابێت شەهیدانی ئەنفال وەك شەهیدانی تری ئاسایی مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت، لەبەر ئەوەی ئەوانەی ئەنفالكراون زۆرترین قوربانیان بە گیان و ماڵ و موڵك و ژیانیانداوە، بەبێ تاوان زیندە بەچاكراون و لەناوبراون .
راشیگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بەرێژەی لە 5% بۆ لە 10% قەرەبووی خێزانە ئەنفالكراوەكانیان كردوەتەوە، كە ئەمە لە چاو زیان و قوربانیدانەكانیاندا زۆر كەمە پێویستە ئەو رێژەیە بكرێتە لە 100% بۆ خێزانە ئەنفالكراوەكان، بۆیە پێویستە ئەو دۆسییەیە كاری جددی لەسەر بكرێت.
حەرب تەئكیدیشیكردەوە، پێویستە بە پێی یاسا كار بكرێت بۆ زیاتر دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازاتی زیاتر بۆ قوربانیانی ئەنفال، لە پێناو باشكردنی ژیانیان و كەمكردنەوەی ئەو ئازارە گەورەیەی كە لەسەر باری دەروونی ئەو خێزانانەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group