نه‌وا
له‌چوارچێوه‌ی رێوڕه‌سمی 31 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی قوربانیانی تاوانه‌كه كرد و وتی "ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه بوو دژی كورد".
ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمه‌كه‌دا له گوندی دێ بنه‌ی سه‌ربه ناحیه‌ی رزگاری له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق خوێندرایه‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌نفال تاوانێكی وه‌حشیانه بوو، كه سه‌دام دژی گه‌لی كورد كردی و 182 هه‌زار كه‌سی بێتاوانی ئه‌نفال كرد و به هه‌زاران كه‌سیشی له‌زێدی خۆیان ئاواره كرد.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "یادی قوربانیانی ئه‌نفال له دڵماندایه و ده‌زانین برینی ئه‌نفال چه‌ند به‌ژان و قورس و به ئازاره، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵبده‌ین گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان هه‌ڵبدرێنه‌وه و رووفاتی ئه‌نفالكراوان بگه‌یه‌ندرێته‌وه بۆ زێدی خۆیان".
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌گه‌ڵ خوشك و برا كورده‌كان هاوسۆزن و ده‌زانن ئه‌و روداوانه زۆر ناخۆشن و كارێكی وه‌حشیانه بوو، كه سه‌دام له دژی كورد كردی و قورسایی ئه‌و تاوانه ئه‌وه‌نده زۆره، به هیچ وشه‌یه‌ك ده‌رنابڕدرێت.
هه‌روه‌ها داوایكرد هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان بۆ زێدی خۆیان و خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان بكرێت. سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد، كه خزمه‌تی زۆری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی كردوه و ده‌ڵێت "شانازی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین".