ئەیاد عەللاوی: بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عیراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی

14/04/2019 عێراق

نەوا
ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە داوای كرد حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنرێتەوە، چونكە بە هەڵوەشاندنەوەی، عیراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی.
ئەیاد عەللاوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای ئەو سەركەوتنەی دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تۆماركراوە و سەرجەم ناوچەكانیش كۆنتڕۆڵكرانەوە، ئەركی حەشدی شەعبی لە عیراق كۆتایی هاتوە.
سەرۆكی ئیتیلافی وەتەنییە پێشنیاریكردوە هەر چەكدارێكی حەشدی شەعبی كە توانای هەیە، با بچێتە ناو ریزەكانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یاخود پۆلیسی ناوخۆ. لەو چوارچێوەیەشدا دەڵێت "گرنگە توانای سوپا بەهێزتر بكرێت بۆئەوەی ئاسایشی وڵات پتەوتر بێت".
هەروەها ئەیاد عەللاوی وتویەتی "بەهەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عیراق دەبێتە وڵاتێكی مەدەنی".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group