راپرسیەك: 68%ی عیراقیەكان ئەمریكا وەك داگیركەر دەبینن

14/04/2019 عێراق

نەوا


بەپێی راپرسیەكی ناوەندێكی ستراتیژی نێودەوڵەتی، 68%ی عیراقیەكان ئەمریكا وەك داگیركەر سەیر دەكەن و 25%یش پێیان وایە ئەمریكا دەوڵەتێكە كە شەڕی دژی ئیسلام دەكات.
بەپێی راپرسیەكی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ستراتیژی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن كە پێگەی "عرب ویكلی" بەریتانی بڵاویكردووەتەوە تێیدا هاتووە، ئەو راپرسیە كە لەماوەی دواییدا ئەنجامد دراوە ئەوە پیشان دەدات كە 53%ی عیراقیەكان پێیان وایە ئەمریكا دەیەوێت وڵاتەكەیان داگیر بكات و دەست بەسەر سەروەت و سامانیاندا بگرێت 15%یش پێیان وایە ئەمریكا دەیەوێت عیراق دابەش بكات.
بەپێی هەمان راپرسی 68%ی هاوڵاتیانی عیراقی ئەمریكا وەك داگیركەر دەبینن و 25%یش پێیان وایە ئەمریكا شەڕی دژی ئیسلام دەكات، عیراقیەكان بڕوایان بە پروپاگەندەكانی ئەمریكا بۆ بڵاوكردنەوەی دیموكراتی لەوڵاتەكەیاندا نییەو تەنها 15% پێیان وایە ئەمریكا دەیەوێت دیموكراتی بەدی بهێنێت.
لای خۆیەوە ئەنتۆنی كوردسمان بەڕێوەبەری نوسینگەی "رایت ئەی بۆرك"ی سەر بە ناوەندەكە وتویەتی، نەبوونی متمانەو زۆری گەندەڵی درزیان بۆ ئایدۆلۆژیە توندڕەوەكان دروستكردووە بۆ ئەوەی شوێنی خۆیان لەعیراقدا بدۆزینەوە، یەكێك لەهێما سەرەكیەكانی ئاگاداركردنەوە گەندەڵییە كە تا زیاد بكات رێژەی تیرۆریش لەگەڵیدا زیاد دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group