دەمیرتاش دووەمین كتێبی لە زینداندا بڵاوكردەوە

15/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
هاوسەرۆكی پێشووی زیندانیكراوی هەدەپە دووەمین كتێبی بەرهەمی خۆی لە زیندان چاپ و بڵاوكردەوە.
دووەمین بەرهەمی كورتەچیرۆكی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە زینداندا بڵاوكرایەوە.
ئەم بەرهەمەی دەمیرتاش بە ناوی "دەوران " و بە زمانی توركی باسی كات و دەوران دەكات و بابەتی كۆمەڵایەتی تێدایە، پێكهاتووە لە 14 كورتە چیرۆك و لە 131 لاپەڕەدا چاپكراوە.
پێشتر دەمیرتاش لە زینداندا كتێبێكی دیكەی بە ناوی "سەحەر" نووسی كە پێكهاتبوو لە 12 چیرۆك و زیاتر باسی رەنج و ئازاری ژنانی دەكرد.
كتێبی سەحەری دەمیرتاش بۆ زمانی كوردی و 11 زمانی دیكە وەرگێڕدرا و بڵاوكرایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group