ئێران: پێویستە ترامپ بژاردەیەك هەڵبژێرێت

15/04/2019 جیهان

نەوا
وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەموو رۆژێكدا دەرخەری ئەوەیە بازاڕەكە چەندە نیگەرانە، بۆیە پێویستە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا لەنێوان زیاتركردنی فشار بۆسەر ئێران و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە ئەمریكادا، بژاردەیەك هەڵبژێرێت.
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی دەوڵەتی ئێران هەڵسەنگاندنی بۆ سزاكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەی كرد و  ئاماژەی بەوەكرد، بازاڕی نەوت لە قۆناغێكی هەستیار دایە و لەگەڵ زیاتركردنی فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئەو هەستیارییە قوڵتر دەبێتەوە.
وتوشیەتی:" بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەموو رۆژێكدا دەرخەری ئەوەیە كە بازارەكە چەندە نیگەرانە و  پێویستە دۆناڵد ترامپ لە نێوان زیاتركردنی فشار بۆ سەر ئێران و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە ئەمریكا بژاردەیەك هەڵبژێرێت.
زەنگە ئاشكراشیكرد كە بەهۆی ئەوەی ناوچەكانی نەوت كەوتوونەتە سوودانی باشوورەوە، پێشهاتەكانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە كاریگەری لەسەر بازار نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group