نه‌وا
هۆشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر لیستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت، به‌كارهێنانى منداڵان و خوێندكاران و ناچاركردنیان بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و پێشوازیكردن له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى سه‌دام حسێن دیكتاتۆرى پێشوومان بیرده‌خاته‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پارێزگاكانی عیراق و پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن منداڵان و خوێندكارانه‌وه، هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌و دیارده‌یه‌ى له‌پارێزگاى واست روویدا به‌داخه‌وه له‌پارێزگاى موسه‌نناش دوبارهبوهوه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ره‌خنه زۆره‌ى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیدا لێى گیرا.
باسى له‌وه‌شكردووه، به چ مافێك منداڵان و خوێندكاران ده‌هێنرێن و ناچارده‌كرێن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوه‌ستن و چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن؟ كاتێك سه‌یرى ئه‌و دیمه‌نه ده‌كه‌ین هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین دیموكراسیه‌ت له‌عیراقدا له‌پاشه‌كشه‌دایه.
هۆشیار عه‌بدوڵڵا هیواخوازه به‌رهه‌م ساڵح له‌و هه‌ڵسوكه‌ته دوربكه‌وێته‌وه و ده‌ڵێت "سه‌رده‌مى دیكتاتۆریهتمان بیرده‌خاته‌وه به‌تایبه‌تى، كه ئه‌و له ئه‌وروپا خوێندویه‌تى و سیستمى دیموكراسى ئه‌وێ كاریگه‌رى له‌سه‌رى هه‌بوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه به‌بێ ئاگادارى ئه‌و كراوه، پێویستبوو رهتیكردایهتهوه نه‌ك خۆشى لێ ببینیایه".