نه‌وا
جارێكی‌تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی هه‌رێمی برادۆستیان كرد و به‌هۆیه‌وه ئاگر به‌ربوه‌ته له‌وه‌ڕگه‌كان و زیانێكی زۆر به‌ر ژینگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌یشتوه.
ئاژانسی فوراتنیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا رۆژی یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 له كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر چیاكانی شه‌كیو، ماره‌مه‌لا و كه‌مكۆرای-یان له سنوری برادۆست بۆردومانكردوه.
دواتر له كاتژمێر 2:00ی نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك و 30 خوله‌ك سوپای توركیا به تۆپ و هاوه‌ن له چیادێلی هه‌رێمی لێلكانه‌وه هه‌ر یه‌ك له گونده‌كانی خه‌لیفان و خواكورك و ئه‌رمووشی تۆپباران كرد و به‌هۆی چڕیی تۆپبارانه‌كه‌شه‌وه، له‌وه‌ڕگه و پاوه‌ن و دارستانی هاووڵاتیانی ئه‌و سنوره زیانیان پێگه‌یشتوه و به‌شێكیان سوتاون.