نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی نیگه‌رانی له خراپ لێكدانه‌وه‌ی روداوه‌كانی ناوشاره‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنیش ده‌ڵێت "هیچ روداوێك شاراوه نییه".
رۆژی دووشه‌ممه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختیكرده‌وه، پۆلیسی سلێمانی به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی پارێزگاكه به‌رده‌وام به دوای تۆمه‌تباراندا گه‌ڕاون و هه‌موو روداوه‌كانیش كاتیان پێویسته، به‌ڵام زۆر نیگه‌رانن له خراپ لێكدانه‌وه‌ی روداوه‌كانی سلێمانی و هیچ روداوێكیش شاراوه نین.
وتیشی "چه‌ند حاڵه‌تێكی كوشتن رویان داوه، له‌وانه رۆژی 9-4-2019 له شه‌قامی سالم هاووڵاتیه‌ك كوژرا، له دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر پاره‌ی ئۆتۆمبێل بوه و پاش لێكۆڵینه‌وه دوو كه‌س به هاوكاریی كوشتن ده‌ستگیركراون، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیش هه‌ڵاتوه و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه".
هه‌روه‌ها له رۆژی دواتر دوو كوڕ و باوكێك له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی له گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێ و باوكیان كوشتوه، تۆمه‌تباره‌كان خۆیان راده‌ستی ئاسایشی سلێمانی كردوه و پاشان راده‌ستی پۆلیسی سلێمانی كراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه له رۆژی 12-4 له‌گردی مامه‌یاره هاووڵاتییه‌ك كوژرا، كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوه و بكوژی ئه‌و ئافره‌ته بو، كه پێشتر له باخی دایك له سلێمانی كوژرا.
سه‌باره‌ت به پرسیارێكی په‌یامنێری رادیۆ نه‌وا سه‌باره‌ت به بازاڕی چه‌ك و ده‌ستكه‌وتنی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه و رۆڵیان له‌و تاوانانه‌دا، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتی "له ماوه‌ی سێ مانگدا توانراوه ده‌ستبه‌سه‌ر 50 پارچه چه‌كدا بگیرێت و داوا له په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌كه‌ین سزای توندتر دابنێن بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك، چونكه له زۆرێك له‌و روداوانه‌دا مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌بوه و موڵكی حكومه‌ت بوه، پێشتریش بازاڕی چه‌ك كراوه بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا داخراوه".
هه‌ر له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له هه‌ڵمه‌تی كار‌و چالاكییه‌كانی هێزه‌كانیاندا 29 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، كه تاوانی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه، له‌وانه فێڵكردن، هه‌ڕه‌شه‌كردن، شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی پاره، ساخكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ته‌زویر، ده‌ستبردن بۆ ئافره‌تان، به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، دزینی كێبڵ، دزینی مۆبایل و خراپ به‌كارهێنانی و ساخته‌كردنی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی.
هه‌روه‌ها وتیشی "ئافره‌تێك به تۆمه‌تی دزیكردن له‌ناو بازاڕ و كاری نه‌شیاوكردن بۆ دزینی پاره ده‌ستگیركراوه و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتوه، كه زیاتر له 100 هه‌زار دۆلاری هه‌یه و كاریان بۆی كردوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وێنه‌گرێك ده‌ستگیركراوه كه ده‌ستكاری وێنه‌ی ئافره‌تانی كردوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون.