دۆزینەوەی ئەڵماسێكی شینی دەگمەن لە بۆتسوانا

18/04/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
كۆمپانیای ئۆكاڤانگۆ سەربە حكومەتی بۆتسوانا لە ئەفریقا رایگەیاند، توانیویەتی گەورەترین ئەڵماسی شین دەربهێنێت، كە كێشی 20 قیراتە.
كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستۆتەسەرئەوەی لە كانی ئۆپارا توانیویەتی ئەڵماسێكی شین بدۆزێتەوە، كە كێشی ٢٠ قیراتە و ناوی "شینی ئۆكاڤانگۆ"ی لەو ئەڵماسە درەوشاوە ناوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە ئەو جۆرە ئەڵماسە، كە بە دەگمەن لە جیهاندا هەیە، پێشتر ئەڵماسی هێندە گەورە و درەوشاوە لەو وڵاتەدا نەدۆزراوەتەوە، كە دەكەوێتە باشوری ئەفریقاوە.
چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی ساڵیش ئەو ئەڵماسە بفرۆشرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group