عێراق و سعوودیە تاوتوێی هاریكاری لە بوارەكانی وزە و پێترۆكیمیا دەكەن

19/04/2019 عێراق

 

ھەردوو وڵاتی سعوودیە و عێراق تاوتوێی هاریكاری یەكتریان لە بوارەكانی وزە، پێترۆكیمیا و بوارەكانی دیكە كرد. 
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی وەزیرانی عێراق بڵاوكراوەتەوە، لەمیانی سەردانە فەرمیەكەی عادل عەبدولمەھدی بۆ شاری ریازی پایتەختی سعوودیە، كۆربەندی كاری عێراق و سعوودیە رێكخراوە. 
لە كۆربوندەكەدا تاوتوێی بوارەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و نۆژەنكردنەوەی ژێرخان، بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سرووشتی و پاككردنەوەی ئاو كراوە. 
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی سعوودیە، ئارامكۆ و دامەزراوەی پیشەسازییە بنەڕەتییەكانی سعوودیە (SABIC) پێشنیاری هەماهەنگیان لە بوارەكانی ئابووری و پیشەسازی و كارەبا و بوارەكانی دیكە لەگەڵ عێراق كردووە. 
جێی باسە یانزدە وەزیر و 70 پیاوی خاوەنكار یاوەری سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ شاری ریاز بوون. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group