میسان.. 50 خێزان كە ماڵەكانیان ژێرئاوكەوتبوو گوێزرانەوە

19/04/2019 عێراق

 

50 خێزان كە خانووەكانیان لە پارێزگای میسان ژێرئاوكەوتبوون گوازرانەوە ناوچە پارێزراوەكان. 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی میسان رایگەیاند بەهۆی بارانی بەخوڕەوە گوندی ئەلبو ساعاد لە قەزای مەیمونە بە تەواوی ژێرئاو كەوتووە.
لە راگەیەندراوەكەدا تیشك خراوەتە سەر ئەوەی كە 50 خێزان كە خانووەكانیان ژێرئاوكەوتبوون گوازرانەوە ناوچە پارێزراوەكان و لە كەمپەكاندا جێگیر كراون.
مانگی سووری عێراقی رۆژی سێشەممە رایگەیاندبوو، كە چوار هەزار و 751 خێزان بەهۆی لافاوەوە لە باكوور، رۆژهەڵات و باشووری عێراق زیان بەر خانووەكانیان كەوتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group