نه‌وا
ئاژانسى هه‌واڵگرى ناوه‌ندیى ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی" ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیاى به‌ناوبانگی هواوى پاره‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى چین و سوپا و تۆڕى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته وه‌رگرتوه و كۆمپانیاكه‌ش ئه‌و پروپاگه‌ندانه ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى "تایمز"ى به‌ریتانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، CIA كۆمپانیاى هواوى بۆ په‌یوه‌ندیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى پاره‌ى له‌ده‌سه‌ڵاتداران و سوپای ئازادى گه‌لى چینى و لقى سێیه‌مى تۆڕى هه‌واڵگرى حكومه‌تى چین وه‌رگرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشتر ئه‌مریكا ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ى داوه به كۆمه‌ڵه‌ى "فایف ئایز" بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى هه‌واڵگرى، كه هه‌ریه‌كه له "ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئوسترالیا، كه‌ندا و نیوزله‌ندا" له‌خۆده‌گرێت.
لاى خۆیشیه‌وه كۆمپانیاى هواوى ئه‌و پروپاگه‌ندانه ره‌تده‌كاته‌وه و نوێنه‌رى كۆمپانیاكه به‌رۆژنامه‌كه‌ى وتوه، هواوى لێدوان له‌سه‌ر زانیارى له‌و شێوه‌یه نادات، كه له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێكه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و زانیاریانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا كۆمپانیاى هواوى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ى ئامێره‌كانى له‌لایه‌ن چینه‌وه بۆ سیخوڕیكردن به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها پێشتریش "منگ وان چو" به‌ڕێوه‌به‌رى دارایى كۆمپانیاكه، كه كچى دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یه‌تى له كه‌نه‌دا له‌سه‌ر داواى ئه‌مریكا ده‌ستگیركرا به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سزاكانى سه‌ر ئێرانى پێشێلكردوه، به‌ڵام ناوبراو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌تكرده‌وه و"رین چینگ"ى باوكیشى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كچه‌كه‌ى به‌هۆكارى سیاسى ده‌ستگیركراوه.